٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازیزی: پەیەدە رۆژئاوای كوردستان دەخاتە مەترسییەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا رایگەیاند، ئەو سەرژمێرییەی دەكرێت، لە كاتێكدایە كە 50%ـی خەڵكی رۆژئاوا ئاوارە بوونە، 60% خەڵكی عەرەب هاتوونەتە شوێنەكانی كورد، بۆیە ئەو سەرژمێرییە شتێكی زۆر مەترسیدارە لەسەر داهاتووی كورد لەو بەشەی كوردستاندا.

(د. كاوە ئازیزی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەیەدە هیچ كارێك بۆ خۆی ناكات، بەڵكوو سووریا و وڵاتانی دەوروبەری فەرمانی پێ دەكەن ئەویش جێبەجێی دەكات، هەردەم ئەنجامی ئەو كارەیش لە بەرژەوەندیی كورددا نییە، هەر كەس دەزانێت سەرژمێری كاتێك دەكرێت كە وڵات ئارامی بەخۆیەوە ببینێت و هەموو دانیشتووانی ئەو ناوچەیە گەڕابنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، چەند مانگێك ئامادەكاری بۆ بكرێت و خەڵكی لێ ئاگادار بكرێتەوە، كە ئەو سەرژمێرییە بۆ چییە و ئامانج لەو سەرژمێرییە چییە، ئێستا 50% ـی خەڵكی رۆژئاوا ئاوارە بوونە، 60% خەڵكی عەرەب هاتوونەتە شوێنەكانی كورد، هەر خێزانێكی عەرەب چوار خێزانی دیكەی عەرەبی هێناوە، ئەو سەرژمێرییە دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو ناوچانە ناوچەی عەرەبن، ئەوەیش شتێكی زۆر مەترسیدارە لەسەر داهاتووی كورد لە رۆژئاوای كوردستاندا، پەدەیەیش دەیه‌وێت ئەوانەی لەوێ ماون و ناسنامەیان هەیە، ئەوانیش نەمێنن".

(ئازیزی) گوتیشی: "پێویست بوو لەجیاتی ئەو سەرژمێرییە، پەیەدە یەكڕیزیی كوردی لەو بەشە پاراستبایە و ناو ماڵی كوردی ڕێك خستبایە و بۆ كوردایەتی شەڕ بكەین، نەك بۆ پلە و پۆست، پەیەدە هەرچی دەیەوێت لەو بەشەی كوردستاندا دەیكات، بەس بۆ ئەوەی كورد لەو بەشەی كوردستاندا نەمێنن و خۆیان لەلای (بەشار ئەسەد) خۆشەویست بكەن".

 

ڕابین شێروانی   

هەواڵی پەیوەندیدار