٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

63ملیۆن دۆلار داھاتی ڕۆژانی جەژن بوو.. زیاتر لە 211 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ھاتنی گەشتیارانی لە ڕۆژانی جەژن راگەیاند کە بەگوێرەی ئامارەکە 63ملیۆن دۆلار داھاتی گەشتیاری ڕۆژانی جەژن بووە.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار (نەورۆز مەولوود) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ھاتنی گەشتیارانی لە ڕۆژانی جەژندا راگەیاند کە بەم جۆرە بوو؛ لە ماوەی 10 ڕۆژ واتە لە 6تا 15ی 9 زیاتر لە 211 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بە رێژەی 72% زیادی کردووە.

(نەورۆز مەولوود) گوتیشی،  زۆربەی گەشتیاران لە شارەکانی خوار و ناوەڕاست بۆ ھەرێم  ھاتبوون کە ڕێژەی 80% گەشتیارانی پێکھێناوە، گەشتیاری بیانیش لە دەروازەکانی ئێران و تورکیا و ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی ھاتوون کە ڕێژەی 20% ی گەشتیارانی پێک ھێناوە.

 بەگوێرەی بەدواداچوونی لێژنەکانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بۆ ھەرگەشتیارێک 300 دۆلار مەزندە کراوە، بەم جۆرە کۆی داھاتی گەشتیاری لەم دە ڕۆژەدا کە ھاتوونەتە نێو بازاڕەکانی ھەرێم 63 ملیۆن دۆلار بووە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار