٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازم کەبیر: خەڵکی سڤیڵ لە تۆبپارانکردنی ناوچە سنوورییەکاندا بە ئامانج گیراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   ئەندامێكی لیژنەی لیژنەی ناوەخۆ دەڵێ تۆپبارانكردن و بۆردوومانكردنی ناوچەسنوریەكان و خاكی هەرێمی كوردستان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە پێشێلكردنی سەروەری خاكی هەرێمی كوردستانەو خەڵكی لاشەر بە ئامانج گیراوە، بۆ پاراستنی سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان دەبێ وڵاتانی زلهێز بێنە سەرخەت و سنو,رێك بۆ دەست درێژیەكان دابنێن.

(نازم كەبیر هەركی) ئەندامی لیژنەی ناوەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەرێمی كوردستان خاوەن پێگەیەكی بەهێزی نێودەوڵەتییەو رۆژانە چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتانی زلهێز سەردانی ئەم هەرێمە دەكەن  و، هەرێم لەڕووی دیپلۆماسیەوە چۆتە ئاستێكی زۆر بەرزەوە، هەرێمی كوردستان هێزی یەكەمە بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دژ بە تیرۆرستانی داعش دەجەنگێت. تۆپبارانكردن و بۆردوومانكردنی ناوچەسنوورییەكان و خاكی هەرێمی كوردستان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە پێشێلكردنی سەروەری خاكی هەرێمی كوردستانە و، هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆسەر هەرێمی كوردستان و خەڵكی لاشەر بە ئامانج گیراوە."

ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەیشی دا: "بۆ پاراستنی سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان دەبێت وڵاتانی زلهێز بێنە سەرخەت و سنورێك بۆ دەست درێژیەكانی ئێران و توركیا دابنێن، چونكە ناكرێت ئێمە لەبری جێهان لەدژی تیرۆر شەڕبكەین و لەملایشەوە هەڕەشە لەسەر سنوورەكانمان بێت."

كۆماری ئیسلامی ئێران لەچەندرۆژی رابردوودا بە سێ قوناغ تۆپبارانی ناوچەی سیدەكانی كردووەو بەگوێرەی دواین ئامار زیاتر لە 30 هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتاوە، ئەمە جگە  ئاوارەبوونی 100 خێزان و سووتانی ڕەز و باخ و هەنگی هاووڵاتیان.

سەرباز واحد

 

هەواڵی پەیوەندیدار