٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دوا خرا.. سبەی پەرلەمانتارانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، دانیشتنی ئەنجوومەنەكە بۆ رۆژی چوارشەممە دوا خرا و، سبەینێیش پەرلەمانتارانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا و بەشداری لە دانیشتنەكەدا دەكەن.

(د.سیروان سیرینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "بڕیار بوو رۆژی سێشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی بۆنەیەكی شیعەكانەوە، دانیشتنەكە بۆ رۆژی چوارشەممە دوا خرا".

(سیرینی) گوتیشی: "سبەی وەكو پەرلەمانتارانی كورد دەگەڕێینەوە بەغدا و هەوڵ دەدەین بەشداری دانیشتنی رۆژی چوارشەممە ‌بین، بەڵام تا ئێستا كارنامەی دانیشتنەكە دیار نییە كە پێدەچێت هەمان كارنامەی دانیشتنی پێشوو بێت یاخود گۆڕانكاری تێدا بكرێت" .

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت: "لە ئەگەری بوونی بابەتی پێوەست بە وەزیری دارایی عێراق لەنێو بەرنامەی كارەوە،‌ نزیكەی 100 واژۆمان كۆ كردووەتەوە و تا جارێكی تر دەنگ لەسەر وەڵامەكانی (هۆشیار زێباری) بدرێت، ئەمەیش یاساییە، چونكە كاتی دەنگدانەكە بارودۆخەكە ئاسایی نەبوو".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار