٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پیرانشار شەڕ و پێكدادانی توند رووی دا.. رای گشتی ئاگادار دەكەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژهەڵاتی كوردستان-KDP.info- لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان، شەڕ و پێكدادانێكی توند لە نێوان ژمارەیەك چەكدار و سوپای پاسدارانی ئێران رووی داوە و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش دەڵێ، شەڕەكە لە ناوچەی قەبری عەلی رووی داوە و هێشتا بۆیان ساغ نەبووەتەوە پێشمەرگەی ئەوانن یان نا.

(رۆستەم جهانگیری)، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە ناوچەی پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان، شەڕ و پێكدادانێكی توند لە نێوان گرووپێكی چەكداری كوردی و سوپای پاسدارانی ئێران رووی داوە و تا ئێستایش بەردەوام لە پەیوەندیداین بۆ وەرگرتنی زانیاری، بەڵام هێشتا یەكلا نەبووەتەوە چەكدارە كوردەكان پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانن یان نا، ئەوەندە دەزانین شەڕێكی ئێكجار قورس بووە و زیانی زۆریشی هەیە".

(جهانگیری) گوتیشی: "شەڕەكە لە نێو دارستانێكی نزیك شاری پیرانشار بووە بە ناوی (قەبری عەلی) و بە هۆی چڕیی شەڕەكەوە ئاگر ناوچەكەی گرتووەتەوە و تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش مەیدانی شەڕیان بە گرانی تۆپباران كردووە،  دەیشمەوێ بڵێم مەفرەزەی چەكداری پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەو ناوچە جموجوڵیان هەیە و لە كاتی گەییشتنی زانیاریدا، رای گشتی لە وردەكاریی شەڕەكە ئاگادار دەكەینەوە."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار