بنکەی لالش وێڕای پیرۆزبایی له نادیا موراد، داوا ده‌كات ئه‌و ستەمەی لە ئێزدییه‌كان کراوه نەکرێتە هەوێنی مه‌رامى سیاسی

لالش-KDP.info- ده‌سته‌ى باڵاى بنكه‌ى لالش یێ ڕۆشه‌نبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى لە دووتوێی ڕاگه‌یێنراوێكدا وێڕای پیرۆزبایى له (نادیا موراد) داوا ده‌كات ئه‌و زڵم‌وستەمه‌ى لە ئێزدییه‌كان کراوه نەکرێتە هەوێنی مه‌رامى سیاسى."
به‌پێى ڕاگه‌یێنراوێكه كه وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە و تێدا هاتووه: "ئێواره‌ى ڕۆژى 16/9/2016 له باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك ناسناوى باڵیۆزى نیازپاكى به (نادیا موراد) به‌خشرا كه پۆستێكى پرۆتۆكۆلییه بۆ جارى یه‌كه‌مه به كه‌سایه‌تییه‌كى ئێزدى ده‌به‌خشرێت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى؛ جا لێره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ین كه بنكه‌ى لالش یه‌كه‌م شوێن بوو پشتیوانیی لە (نادیا موراد) کرد و پشتیوانیی لە خۆى و ڕزگارانى خێزانه‌كه‌یشی كردووه گه‌له‌ك ئاسانكارى پێشكه‌شى كراوه كه ئه‌ركى ئێمه‌یه به‌ڵام پاش دیاركه‌وتنى ناوى (نادیا موراد) كه بوو به هێماى ئێشوئازارى ئێزدیان به مخابنى هه‌ندێك مافپه‌رس له ده‌ورى كۆ بوونه‌وه و هه‌وڵیان دا دۆزى ڕزگاربووى ئێزدیان بۆ مه‌رامى سیاسى به‌كار بێنن و به‌ڵگه‌ش وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمیى پێویست وه‌رگیرا بۆ هاتنى (نادیا موراد) بۆ هه‌رێمى كوردستان چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ باشترین سه‌ركردایه‌تى، به‌ڵام ده‌ورووبه‌رى نه‌یانهێشت له‌به‌ر ئه‌گه‌رى سیاسى بۆیه ئاماژه ده‌كه‌ینه‌وه كه پشتیوانیى بنكه‌ى لالش به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چه‌ندین به‌یاننامه‌مان ده‌ركردووه كه داكۆكى له‌و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندى زڵم‌وسته‌مى له ئێزدیان كراوه و له‌رێگاى ڕاگه‌یاندنه‌وه بنكه‌ى لالش به‌رده‌وامه بۆ پشتیوانیكردنى له ڕێگاى ڕاگه‌یاندنه‌وه."
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن: "كه ئه‌و زڵم‌وستەمە‌ى به‌سه‌ر ئێزدیان هاتووه بۆ مه‌رامى سیاسى به‌كار نه‌هێت، چونكه ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئێزدى هاتووه له‌به‌ر ژیانى حزبیى وان نه‌بووه، به‌ڵكو ئێزدى گرێدراوى خاك و زه‌ویى خۆیان بوون و به‌شێكى ڕه‌سه‌نى خاكى كوردستانن ناكرێت و نابێت ئازارى ئێزدیان به‌كار بهێنرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى جێگایه‌كى حیزبى و با لێ گه‌ڕێین (نادیا موراد) كارى خۆى ته‌واو بكات بۆ گه‌یاندنى ئازارى ئێزدیان به گشت جیهان چونكه كچێكى كوردستانیه و نوێنه‌رایه‌تى هیچ لایه‌نێكى حیزبى ناكات و به‌ڵكو پشكه‌كه له ئازار و ده‌رده‌سه‌رى خه‌ڵكى ئێزدى."
له نووسراوه‌كه زیاتر هاتووه: "جێگاى داخه كه هه‌ندێك كه‌سایه‌تیى ئێزدى له ئاهه‌نگى خه‌ڵاتكردنى (نادیا موراد) ئاماده‌ن ه‌بوون له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك كه‌س ئاماده بوون كه شایسته نه‌بوون ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ترسن سه‌ردانى كه‌مپه‌كانى ئێزدى بكه‌ن نه‌كو بێنه ده‌ركردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ئێمه."
له كۆتایى ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌ى بنكه‌ى لالشدا هاتووه: "له ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتكردنه‌كه‌دا سه‌رمان لەوە سوڕمابوو هیچ ئاماژه‌یەکیان به قوربانیدانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ڕزگاركردنى شنگال له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه‌وه؛ خۆی براکەى (نادیا موراد) ئه‌فسه‌ره له فه‌رمانده‌یى شنگالدا؛ هیچ ئاماژەیەکیشیان به ئازارى ئەو 400هه‌زار ئاواره ئێزدییە نەکرد وا هه‌رێمى كوردستان سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییە له ئامێزى گرتوونە؛ هیچ باسی ڕزگاركردن و پشتیوانیکردنی ئەو کەسانەیش نەکرا كه نووسینگه‌ى كاروبارى ڕزگارانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش خزمەتیان دەکا؛ ئەو دەزگایەی وا سه‌رۆكى حكوومه‌ت ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانى) بەردەوام هاوكار و پاڵپشتیەتی."
ده‌سته‌یا بلندا بنگه‌هێ لالش یێ ڕه‌وشه‌نبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی
18/9/2016
نه‌شوان به‌رزنجى




