تەرمی 19تیرۆریستە داعشی کوشتەی دەستی پێشمەرگە، گەڕێندراونەتەوە مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- بهرپرسێكی لقی 14 (مووسڵ)ـی پارتی دەڵێ، تەرمی ئەمیرێک و نۆزدە تیرۆریستی داعش گهرێندراونهتهوه مووسڵ کە بە دەستی پێشمەرگە کوژراون.
(سەعید مەموزینی9 بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە، تەرمی (ئەبومازن) كهپلهی ئهمیر بووه و 19 تیرۆریستی دیکەی داعش لە بەرەکانی خازر و گوێڕ و باشیک گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مووسڵ.''
گوتیشی: "ئەو تیرۆریستانە ئهم بەیانییه لە ئەنجامی ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا لە خازر و گوێڕ و باشیک کوژراون."
هەژار مەموزینی




