عەدنان کەرکووکی: بوونی پەکەکە لە سنووری کەرکووک و گەرمیاندا بۆ داهاتوو مەترسییە

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری کەرکووک و گەرمیان دەڵێ، بوونی پەکەکە لە ناوچەکە بۆ کێشەنانەوەیە و مەترسییەکی گەورەن بۆ ئێستاولا، چونکە ئەمانە ئەجیندای وڵاتانی ھەرێمی جێبەجێ دەکەن.
(عەدنان کەرکووکی) گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سنووری کەرکووکیش پەکەکە لێیە، بەڵام سنووری گەرمیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و، بەردەوام منداڵی خەڵک دەڕفێنن و دەیانبەن بۆ مەشق کردن و سەربازی بە زۆر، ھاتنەکەشیان بۆ ناوچەکە بە تەنسیق لەگەڵ سلێمانیدا بووە."
(عەدنان کەرکووکی) گوتیشی: "بوونی پەکەکە لە ناوچەکەدا ھیچ سوودی نییە و بۆ کێشەنانەوە ھاتوونە؛ خۆی ھێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەکاندایە و خەڵکی ناوچەکە دەپارێزێت و پێویستی بە ھیچ ھێزێکی دیکە نییە بێتە ھاوکاریان."
(کەرکووکی) ڕوونیشی کردەوە، بوونی پەکەکە ئاخری دەبێتە مەترسییەکی زۆر گەورە بۆ سەر ناوچەکە، لەبەر ئەوەی ئەمانە دارودەستەی وڵاتانی ھەرێمین و بۆ ئەوان کار دەکات.
بڵند ئیبراھیم




