٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرکردەکانی داعش لە ترسی پێشمەرگە ماڵی خۆیان دەبەنە سووریا

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕایگەیاند چەكدارانی داعش ماڵی خۆیان بەرەو سووریا و شوێنەكانی دیكە دەبەن، ئەویش وای كردووە كە مەعنەویاتی ئەوان بێتە خوارەوە، ئەوانەی ماویشن ماڵ و شوێنی خۆیان دەبنە ناو خەڵكی سڤیل، لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا هەموو ناوچە كوردستانییەكان لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە ڕزگار دەكرێن.

لیوا (بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ لە هەر سێ میحوەری باشیك، خازر و گوێڕ، داعش تووشی شكستێكی زۆر بوون، ئێستا بە شێوەیەكی گشتی لەو ناوچانە ڕەوش ئارامە و هێزی پێشمەرگە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ تیرۆریستانی داعش ئامادەنە."

گوتیشی: "بارودۆخی داعش لەناو مووسڵ و شوێنەكانی دیكە زۆر باش نییە؛ هێرشەکەی ئەم بەیانییەشیان تەنیا بۆ بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی  چەكدارانی خۆیە، ئەگەرنا ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی ئەواندایە ژیانی لێ نەماوە ڕۆژانە چەكدارانی داعش ماڵی خۆیان بەرەو سووریا و شوێنەكانی دیكە دەبەن، ئەویش وای كردووە كە مەعنەویاتی ئەوان بێتە خوارەوە، ئەوانەیش ماویشن ماڵ و شوێنی خۆیان دەبنە ناو خەڵكی سڤیل، لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا هەموو ناوچە كوردستانییەكان لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە ڕزگار دەكرێن، ئەوەیش دەبێتە هۆكارێكی زۆر باش بۆ ئەوە لە هەموو ڕوویەكەوە هێرش بكرێتە سەر مووسڵ و لە ماوەیەكی نزیكدا ئازاد بكرێت".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار