٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەولێر مان دەگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ بەرپرسانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا لە شاری هەولێر مان دەگرن؛ بەرپرسێكی ئەنجوومەنەكە دەڵێ تا چەند ڕۆژی دی مانگرتنەکە دەگوازنەوە نێو كەمپی ئاوارەكان.

جەدعان عەلی، نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە لە شاری هەولێردا چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی كورد، لە داخی  ڕەفتارەكانی ئاسایشی پەیەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان و دەستگیركردنی ئەندام و بەرپرسانی ئەنەكەسە لە ڕۆژئاوای كوردستان، ماوەی حەفتەیەک مان دەگرن لە خواردن و خواردنەوە."

ئاماژەیشی دا: "ڕۆژانی دابێ مانگرتنەكە دەگوازینە نێو كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی جددیمان دەبێت لەوەی پێویستە هەرچی زووە زیندانیانی نێو زیندانی ئاسایشی پەیەدە ئازاد بكرێن، چونكە چارەنووسیان دیار نییە و ناهێڵن تەنانەت كەسوكارەکەیشیان سەردانیان بكات.

لای خۆیشیەوە بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستاندا (نەواف رەشید)، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دەڵێ، ئێمەش لەئۆفیسی خۆمان ئەمڕۆ لەباشووری کوردستان دستمان بە مانگرتن کردووە و رۆژانەش بەردەوام دەبین.

گوتیشی، لەدوای مانگرتن ھەڵوێستی دیکەمان دەبێ و گوشاری زۆر دەخەینە سەر پەیەدە.

قائید میرۆ-بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار