٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم جەژنەدا ڕێژەی گەشتیاران 80% بەرز بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- لەم جەژنەدا بە بەراورد بە جەژنەكانی رابردوو، ڕێژەی گەشتیاران بۆ 80% بەرز بووەتەوە، ئەوەیش بۆ ئەو كۆنفڕانسە دەگەڕێتەوە كە لە هەولێر لە ژێر سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بەسترا.

 

(بارزان محەممەد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە جەژنەكانی رابردوودا زۆرترین ڕێژەی گەشتیاران دەگەییشتە 5 هەزار گەشتیار لە یەك رۆژدا، بەڵام لەم جەژنەدا ڕێژەی گەشتیاران لە رۆژێكدا بۆ زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار بەرز بووەوە، بۆیە ڕێژەی گەشتیاران و سەردانكەران بۆ 80% بەرز بووەتەوە، سەرجەم شوێنەكانی حەوانەوەیش كە لە یەك شەودا جێگای دوو هەزار گەشتیار دەبوو، پڕ ببوون لە گەشتیاران، هەروەها ئەوانەی جێگایان نەبووە لە شوێنی حەوانەوە لە ژێر كەپرەكان و هەتا لەسەر شەقامەكان دەمانەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا گەشتیارێكی زۆر بەرەو شەقڵاوە و هەولێر دەگەڕانەوە، ئەوەیش پێمان دەڵێ، جووڵەی گەشتیاریی باش لە ئارادایە و بە هۆی ئەو جووڵە گەشتیارییەوە، جووڵەی بازاڕی پەیدا بووە وا دەكات كە قەیرانی دارایی لە بیر خەڵك ببنەوە، ئۆمێدەواریشین خەڵكی ئێمە بیر لە گەشتوگوزار و كەرتەكانی دیكە بكاتەوە و چاوەڕوانی مووچە نەبێت".

(محەممەد) گوتیشی: "ئەو كۆنفڕانسەی لە هەولێر لە ژێر سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بەسترا، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، كاریگەریان هەبووە لەسەر هاتنی ڕێژەی گەشتیاران، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەكەین بە دروستكردنی ماستەرپلانی هەر دوو هاوینەهەواری بێخاڵ و كانیماران لەگەڵ عەلی بەگ، ئەوەیش هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە".

 

ڕابین شێروانی   

هەواڵی پەیوەندیدار