له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووكدا منداڵێك و چه‌ندان هاووڵاتی بوونه قوربانی

كه‌ركووك-KDP.info- كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا، له گه‌ڕه‌كێكى شارى كه‌ركووك، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و جه‌ندان هاووڵاتى بوونه قوربانى.
موقه‌ده‌م ( فارووق نامیق هه‌مه‌وه‌ندى) به‌رپرسى ئاسایشى گه‌ڕه‌كى واستى شارى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كى یه‌كى حوزه‌یرانى شارى كه‌ركووك، له مزگه‌وتى ئه‌هل سه‌فا بووه كه بۆمبێكى چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش گوتیشی: "له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌كه‌دا منداڵێك شه‌هید بووه و چواركه‌سى تریش بریندار بوونه. هێزه‌كانمان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پۆلیسى كه‌ركووك له شوێنى ڕووداوه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه."
نەشوان بەرزنجی




