دوو تیرۆریستى داعش له كه‌ركووكدا ده‌ستگیر كران

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركووك ڕایده‌گه‌ینێت له‌نێو یه‌كێك له كه‌مپه‌كانى سنوورى شارى كه‌ركووك دوو تیرۆریستى داعشیان ده‌ستگیر كردووه كه ماوه‌یه‌كه وه‌ك ئاواره هاتوونه‌ته ئه‌و سنوورە.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بەڕێوەبەرى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى، توانیمان دوو تیرۆریستى داعش واتە (ئه‌حمه‌د عه‌لى سهلج) و (مسته‌فا خالید فازڵ) كه دانیشتووى گوندى خرابهعهزیزى ناحیه‌ى ڕیازن ده‌ستگیر بكه‌ین و، به پێى مادده‌ى (4)ـى تیرۆر فه‌رمانى ده‌ستگیركرانیان هه‌بوو."
بەڕێوەبەرى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركووك ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و دوو تیرۆریسته ماوه‌ى 10 ڕۆژه هاتوونه‌ته نێو شارى كه‌ركووك و له كه‌مپى نزراوه له ناحیه‌ى له‌یلان، یه‌كێك له‌وانیش دانى نا به‌وه‌ى سه‌ر به داعشه و وتارخوێنى مزگه‌وتى گونده‌كه بووه و خه‌ڵكى گونده‌كه‌ى هان داوه بۆ جیهاد له دژى هێز ئه‌منییه‌كان و كوشتن‌یان و چه‌واشه‌كردنى گه‌نجان و ڕاكێشانیان بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ڕێزى تیرۆریستانى داعش."
نەشوان بەرزنجی




