تەواوی ئەفسەرە کوردەکان لە عێراقەوە گواستراونەتەوە هەرێم و کەرکووک
__2016_09_17_h19m37s14__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاشكراى ده‌كات، دواى هه‌وڵدان لەگه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق توانییان ته‌واوى ئه‌فسه‌ره‌كانى كورد كه بۆ به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق گواسترابوونه‌وه بۆ هه‌رێم و كه‌ركووك بگوازنه‌وه.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵا) په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق زۆر لە ئەفسەرەکانی ئێمەی لە هەرێم و کەرکووکەوە نەقڵی ناوەڕاست و باشووری عێراق کرد دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر و دوایین کۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق بە وەکالەت دواجار بە سوپاسەوە وەزارەتی ناوخۆ لە ٥/٩/٢١٦ ئاگاداریان کردمەوە کە لەسەر داوای ئێمە تەواوی ئەفسەرانی کورد گەڕێندراونەوە هەرێم و کەرکووک."
(شاخه‌وان) گوتیشى: "ئەگەر هەر ئەفسەر و پۆلیسێکی کورد لە به‌غدا و ناوەڕاست ماوە پەیوەندیم پێوە بکەن بۆ ئەوەی بیانگەڕێنینەوە بۆ هه‌رێم و شارى كه‌ركووك."
نەشوان بەرزنجی




