٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەعبان: قاچاغ‌هەناردەكردنی نەوتی كەركووك ڕاگیراوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، پێش ئەوەی هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركووك ڕێكکەون، ڕۆژانە ١٥٠هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك فرۆشراوە و داهاتەكەشی دیار نییە.

(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سرۆشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "پێش ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی كەركووك ڕێك بکەون، ڕۆژانە ١٥٠هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك هەناردە دەكرا و داهاتەكەشی نە بۆ حكوومەتی هەرێم دەگەڕایەوە نە بۆ حكوومەتی بەغدا نەیش بۆ ئیدارەی كەركووك."

شەعبان گۆتیشی: "بە نووسراو لام هەیە ڕۆژانە نزیكە ١٥٠هەزار بەرمیل فرۆشراوە و دوای ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئێستا ئەو نەوتە ناچێتە دەرەوە لە كەركووك ڕاگیراوە."

لەبارەی لێدوانی بەشێك لە بەرپرس و كادیرانی یەكێتی لەسەر هەناردەی نەوتی كەركووك جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرۆشتیەكان دەڵێ: "ئەو دژایەتیكردنەی لایەنێکی سیاسی هەرێم لە بەرانبەر ڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركووك پێوەندی بەوەوە هەیە ئەو نەوتەی پێشتر هەناردە دەكرا و داهاتەكەیشی دیار نەبوو، دوای ڕێكەوتنەكەی هەولێر و بەغدا ڕاگیراوە."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار