٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزێكی حەشدی شەعبی بارەگاكانیان داخران.. بەرپرسەكانیشیان قۆڵبەست كران

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو ڕایگەیاند، بارەگاكانی گرووپی حەشدی شەعبی "عەسائیب ئەهلوحەق" لە سنووری خورماتوو داخران و بەرپرسەكانیشیان قۆڵبەست كران.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو (ئەحمەد شێخ لەنگەری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە بڕیاری نووسینگەی (قەیس خزعەلی) بەرپرسی حەشدی شەعبی "عەسائیب ئەهلوحەق" هێزێك لە بەغداوە هاتن بۆ خورماتوو و بارەگاكانی خۆیان داخست و دوو بەرپرسیشیان لە ناوچەكە بە ناوی (حەسەن كەریم) و(حوسێن كەریم) كە دوو بران و بەرپرسی یەكەمی ئەو گرووپەن، قۆڵبەست كران و رەوانەی بەغدا كران بە بێ ئەوەی هیچ ڕوونكردنەوەیەك بدەن".

(لەنگەری) گوتیشی، رەنگە هۆكارەكەی ئەوە بێت كە لەبەر دزی و گەندەڵی ئەو كارەیان كردبێت.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دەشڵێت، ئەو گرووپە هێزێكی توندڕەوە و هۆكاری سەرەكین بۆ دروستكردنی كێشە لە ناوچەكەدا، وەك رفاندن و تۆقاندن و تا دوایی.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار