یەزدانپەنا: حەویجە بەبێ پێشمەرگە رزگار ناکرێت.. بهشێكه له ئهمنیهتی كهركووك

حەویجە-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت، حەویجە بەبێ پێشمەرگە رزگار ناکرێت، چونکە تا حەمرین کوردستانییە، ھەر بۆیەش لە ترسی حەشدی شەعبی خەڵکهكهی حەویجه خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە دەکەن.
فەرماندەی ھێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (حوسێن یەزدانپەنا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "حەویجە بەشێکە لە خاکی کەرکووک و کورد و پێشمەرگە؛ رێ نادەن بەبێ ئەوان ئازاد بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت، بۆیە پێویستە پێشمەرگە لە رزگارکردنیدا بەشدار بێت.''
(یەزدانپەنا) گوتیشی، پلان ھەیە دژی کورد بۆ ئەوەی نەتوانی رۆڵی خۆی لە گێڕانەوەی ئەو ناوچە عهرهبێندراوانهدا ببینێ. ئاخر تادەگاتە حەمرین خاکی کوردستانە، ھیچ ناوچەیەک بەبێ پێشمەرگە رزگار ناکرێت و ناتواندرێت بەبێ پێشمەرگە حەویجە رزگار بکرێت. خۆی حەویجە بەشێکە لە ئەمنیەتی کەرکووک، ئەو پارێزگایەش ناسنامەکەی کوردستانییە.''
ئهو فهرماندهیهی پێشمهرگه گوتیشی، ''ئەوانەی باس لەوە دەکەن بەغدا یاخود حەشدی شەعبی بڕیار لەبارەی ئازادكردنی حەویجەوه دەدەن، قسەی خۆیانە و ھیچ بەھایەکی نییە.''
ئەوفەرماندەیە ڕوونیشی کردەوە، پلان ھەیە بۆ رزگارکردنی حەویجە وئامادەکاری خۆشمان کردووە بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە رزگار بکرێت.''
ئاماژهیشی دا كه، خەڵک بە بەردەوامی لە حەویجەی ژێر دەستەڵاتی داعشهوه بۆ ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە رادەکەن، وهك ئهو دهڵێ ئەمەش دوو ھۆکاری ھەیە، ''ئەو دەوڵەتەی داعش ئیعلانی کردبوو بەرەو لەناوچوون و شکەستە؛ ئەوەی دیکەش ترسه لهوهی حەشدی شەعبی تۆڵە لە خەڵکی مەدەنی بکەنەوە، بۆیە ڕوو لە ئەمنیەتترین شوێن دەکەن ئەویش ژێر دەستەڵاتی ھێزی پێشمەرگەیە.''
بڵند ئیبراھیم




