هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ جه‌یهان ده‌ستی پێكرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- دواى چاره‌كردنى ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه‌ى كه له دوو رۆژى رابردوودا بووه هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستی پێكرده‌وه.
(ئەحمەد عەسکەری) سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان پشتڕاست کردەوە.
(عه‌سكه‌ری) به كوردستان 24 گوتووه: سه‌عات 12:00ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک دەستی پێکردەوە.
روونیشی كرده‌وه، رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت له رێگه‌ى بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا ده‌كرێت.




