پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربووی جه‌نگی داعش، زه‌ویی ده‌درێتێ

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌ویی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ركردووه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ "بڕیاره‌كه هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه به‌وانه‌ی پێشتریش سوودمه‌ند بوونه.''
(ئاری هه‌رسین) سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا به‌شدار بوونه، بۆیه له به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌به‌ردییه، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك پارچه‌یه‌ك زه‌ویی پێده‌خشرێت.''
(هه‌رسین) گوتیشی "بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی پێشتر له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ندیش بوون ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌مه وه‌ك پادداشتی به‌شدارییانه له شه‌ڕی داعشدا، به‌ڵام ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی بندیوارن یان به‌شدارییان نه‌كردووه له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا ناگرێته‌وه."
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌یشه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ "ئه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی شاره‌وانییه‌كان بڕیاره‌كه چۆن و كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ن.''
قائید میرۆ




