ئەنەکەسە مانگرتن ده‌گوێزێته‌وه باشووری کوردستانیش

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- پێنج رۆژ ده‌بێ لە رۆژئاوای کوردستاندا، لایه‌نگر و ئه‌ندامانی ئه‌نه‌كه‌سه مانگرتنیان دەست پێکردووە و هێشتایش بەردەوامە؛ ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر ئازادنه‌كردنی ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانیان له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه، وا بڕیارە ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان فراوانتر بکه‌ن و حەفتەی دابێ لە باشووری کوردستانیش دەست پێ‌بکات.
بەرپرسی نووسینگەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد-سووریا لە ھەرێمی کوردستان (نەواف رەشید) راگەیاند "له ماوەی ئه‌و پێنج رۆژەدا كه لە رۆژئاوای کوردستاندا مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه، مانگرتووان ورەیان بەرزە و باس لەوە دەکەن كه بەردەوام دەبن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت و زیندانییه‌كانیان ئازاد دەکرێن. تیمی تەندروستی سەردانی مانگرتووانی كردووه و، له‌خه‌م دۆخی ته‌ندروستییاندان.''
(نەواف رەشید) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، بڕیارە مانگرتنەکە فراوانتر بکرێت؛ حەفتەی دابێ لە باشووری کوردستانیش مانگرتن دەست پێدەکات. نووسینگەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد-سووریا یەکشەممەی دیاری كردووه و دواتریش ھەر رۆژە و لە کەمپێک مانگرتن ڕاده‌گه‌یێنن.
(رەشید) جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''بەردەوام دەبین لە مانگرتن و ھەڵوێست وەرگرتن، تاوەکو پارتی یه‌كێتیی دیمۆكرات(پەیەدە) زیندانیانی ئێمە ئازاد دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بێدەنگە.''
بڵند ئیبراھیم




