باڵیۆزی وڵاتان لە عێراقدا پێوەست بە شنگال کۆدەبنەوە

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال ئاشکرای دەکات لەکۆتایی ئەم مانگەدا باڵیۆزی وڵاتان لە عێراقدا لەگەڵ ئیدارەی شنگال کۆدەبنەوە و لەوێیشدا راشکاوانە ئەوانەی بوونەتە هۆکاری نەگەڕانەوەی خەڵک وەک یەپەگە و یەپەژە بێ یان حکوومەتی عێراق، تاوانباریان دەکەن.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی شنگال بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "وه‌ك ئیدارەی شنگال له‌نزیكترین كات و له‌كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی گشت وڵاتان له عیراقدا هەیە کە پێوەست بە رەوشی شنگال و هاوکاریکردنی شنگالە.
(مه‌حما خه‌لیل) دەیشڵێ: " ئێمە هۆکاری ئەوەی کە خەڵک ناگەڕێتەوە شنگال بە ئاشکرا دەردەبڕین کە کێن وەک یەپەگە و یەپەژە بێ یان حکوومەتی عێراق،راشکاوانە لەو کۆبوونەوەیەدا لایەنەکان ئاشکرا دەکەین و تاوانباریان دەکەین.
نەشوان بەرزنجی




