٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھۆکاری راگیرانی نەوتی کەرکووک، تەکنیکییە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگه‌یاند، بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ئەمڕۆ ھەناردەکردنی نەوت کەرکووک بۆ دەرەوە راگیراوە، چاوەڕوان دەکرێت تا سبەی ئەو کێشەیە چارەسەر بێت و دووبارە ھەناردەکردن دەست پێبکاتەوە.

ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (فوئاد حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "من بەدواداچوونم بۆ ھۆکاری راگرتنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە کردووە و، دەرکەوت کە لە کۆگای سەرەکیی نەوت یەکێک لە پەمپەکان تێکچووە و بووه‌تە ھۆی ئەوەی یەکێک لە بۆرییە سەرەکییەکان لەکار کەوتووە، بۆیە ناتواندرێت نەوت بەرھەم بھێندرێت و ھەناردەکردنەکەی راگیراوە، بۆیە لەئێستادا تیمی چاککردنەوەی سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەوکێشەیەن، ھۆکارەکەی تەکنیکییە و ھیچ ھۆکاری دیکە نییە.''

(فوئاد حوسێن ) گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئەو تیمە بۆرییەكه‌ چاك بكه‌نه‌وه‌ و سبەینێیش ھەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە دەست پێبکاتەوە.

(حوسێن) ڕوونیشی کردەوە، لەئێستادا رۆژانە100ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆریی نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی دەرەوە دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار