شەبەک: ئەمەریکا پشتگیری پارێزگاى دەشتی نەینەوا دهكات.. داوا دەکەن سەر بەھەرێم بن

مووسڵ-KDP.info- نوێنەری کوردانی شەبەک ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق دەڵێت، ئێمە مەرجمان ھەیە بۆ بەپارێزگابوونی دەشتی نەینەوا ئەویش ئەوەیە کە پێویستە ئەو پارێزگایە سەر بەھەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەک پێشکەشی پەرلەمان دەکەین.
(سالم شەبەک) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمەریکا پشتگیری لەوە دەکات دەشتی نەینەوا بکرێت پارێزگایەک و لە ماڵپەری کۆنگرێسیش نوسینێک بڵاوکراوەتەوە کە باس لەوە دەکات ئەو ناوچەیە لەژێر چاودێری دەبێت و ھەرکاتێک ھەرەشەی لەسەر بێت فرۆکەیان بۆ رەوانە دەکرێت و ھاوکاریان دەکرێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت گەر ئەوە ببێتە پارێزگا سەر بە ھەرێمی کوردستان بێت ئهگەرنا رازی نابین.
(شەبەک) گوتیشی: "دوای دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق ھەوڵدەدەین پڕۆژەیەک بۆ بەپارێزگابوونی دەشتی نەینەوا پێشکەشی پەرلەمان بکەین.
نوێنەری کوردانی شەبەک دهشڵێت، ئێمە بەھیچ شێوەیەک رازی نابین ئەوپارێزگایە سەر بە حکوومەتی عێراق بێت و مەرجی ئێمەش ئەوەیە سەر بە ھەرێمی کوردستان بێت.
بڵند ئیبراھیم




