٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆخی تەندروستیی مانگرتووانی ئه‌ندامانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ باش نییه‌.. پەیەدە بێدەنگە

سەرچاوە: KDP.info
رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  چونكه‌ هێشتا زیندانییه‌كانی ئازاد نه‌كردوون كه‌ سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامانیشیان تێدا هه‌ن، مانگرتووانی ئنجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد، هه‌ندێكیان باری ته‌ندروستییان باش نییه‌ و پەیەدەش هه‌ر بێدەنگە.
 
ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (د.کاوە ئازیزی)، راگەیاند "بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ژمارەیەکی زۆری سەرکردە و ئەندامانیان لەلایەن پەیەدەوه‌ دەستیگیر کراون و تائێستایش ئازاد نەکراون، سێ رۆژە نووسینگەکانی ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە و هێشتا بەردەوامن.''
 
(د.کاوە ئازیزی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی بەردەوام دەبن لە مانگرتن تاوەکو زیندانییه‌كانیان ئازاد دەکرێن. ده‌شڵێ ھیچ وادەیەکیان بۆ کۆتاییھێنان بەمانگرتن دانەناوە و به‌کراوەیی هێشتوویانه‌ته‌وه‌.
 
(ئازیزی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، تیمێکی تەندروستی سەردانی مانگرتووانی کردووە و پکشنینی بۆ کردوونە؛ بەشێکیان دۆخی تەندروستییان باش نییە و تا دێ ڕه‌وشی ته‌ندروستییان خراپتر ده‌بێ، ئه‌گەر بەم شێوەیە بەردەوام بن، مەترسی لەسەر ژیانیان ده‌بێ.
 
گوتیشی، پارتی یه‌كێتی دیموكرات (پەیەدە)، كه‌ یه‌كلایه‌نه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر ڕۆژئاوای گرتووه‌ و ئیداره‌ی ده‌دا، هێشتا ھیچ ھەڵوێستێکی نه‌بووه‌.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار