کاکەییەکان دەگەڕێنەوە گوندەکانیان

خازر -KDP.info- به‌رپرسى ناوچه‌ى خازرى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له میحوه‌رى خازردا دەڵێ، ئه‌مڕۆ یەکەم کاروانی برا کاکەییەکان گەڕانەوە سەر گوندەکانیان لە میحوەری خازر دا.
(حه‌بیب كاكه‌یى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئەوەی گوندی کاکەییەکان لە میحوەری خازردا لەلایەن هێزی پێشمەرگە ئازاد کرا، ئه‌مڕۆ 15 خێزانى دانیشتووى گوندى توله‌به‌ن له میحوه‌رى خازر گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانیان و ده‌ست به ئاماده‌كارى كراوه تا کاکەییەکانی دیکەیش بگه‌رێنه‌وه و پرۆسەکەیش به ناونووسین ده‌بێ و 100 خێزانیش خۆیان ناونووس كردووه بۆ گونده‌كانی دیکە، هه‌روه‌ها گوندى وه‌رده‌كیش له‌گه‌ڵ ته‌واو كردنى پرده‌كه پێده‌چێ خه‌ڵكى ئه‌و گونده‌ش بگه‌رێنه‌وه ".
(حه‌بیب كاكه‌یى ) دەیشڵێ،" هۆشدارى ده‌ده‌ینه خه‌ڵكه‌كه له‌باره‌ى مینه‌وه چونكه تا ئێستا گونده‌كان به ته‌واوى له‌سه‌دا سه‌د له بۆمبى چێنراوى تیرۆریستانى داعش پاكنه‌كراونه‌ته‌وه و جێگاى مه‌ترسین، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر به‌رپرسیارییه‌تى خۆیان پێیان باشه بگه‌رێنه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كرێدان و حه‌ز به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن و داوایش له‌ئێمه ده‌كه‌ن گونده‌كان له مین پاك بكرێنه‌وه و كاره‌با بۆیان دابین بكرێت، بۆیه ئێمه‌ش داواده‌كه‌ین له حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه خزمەتگوزاریان بۆ دابین بکرێ ".
ئاماژەیشی دا: گه‌ڕانه‌وه‌ى برا كاكه‌ییه‌كان هانده‌رێكى باشه بۆ هێزه‌كانى پیشمه‌رگه، چونكه زۆربه‌ى كاكه‌ییه‌كان له‌رێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دان و ئه‌مرۆش تۆڕى كۆڕه‌ك تلیكۆم ده‌ستى به‌كاركرد ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى باش بوو.
جێی ئاماژەیە، رۆژى یەكشەممە 29-5-2016، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی)، له سنوورى میحوه‌رى خازردا ژماره‌یه‌ك له گونده كاكه‌ییه‌كانی ئازادکرد و، دواتریش له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى ده‌ست به پاك كردنه‌وه‌یان له بۆمبى چێنراو کرا تا خه‌ڵكى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كانیان .
نه‌شوان به‌رزنجى




