سه‌رۆك بارزانی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا(ئه‌نتۆنی بلینكن) سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ (سه‌رۆك بارزانی)دا کۆ دەبێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، (ئەنتۆنی بلینکن) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ده‌گاته عێراق و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ه‌یش له هەرێمی کوردستاندا دێته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی)دا كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، (برێت مەکگۆرگ) نوێنەری تایبەتی (سه‌رۆك ئۆباما) لە هاوپەیمانه‌تیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش و (جۆزێف بینگتۆن) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی دوور، یاوەریی دەکەن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێنداروه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیارە سبه‌ینێ چوارشەممە 14-9-2016، (ئەنتۆنی بلینکن) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکە لە سەر ئاستی عێراق و پارێزگاکان کۆ ببێتەوە، بەمەبەستی تاوتووکردنی چەند پرسێک، بە تایبەتی رەوشی ئەمنی، ئابووری، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ لە نێوبردنی داعش و پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ.
هاوکات دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت لەگەڵ گەورەبەرپرسانی سەربازیی ئەمه‌ریکایی لەبارەی پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
هه‌ربەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، رۆژی پێنجشەممە 15-9-2016 (بلینکن) سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک گەورەبەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەش، وه‌ك لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنان و لەنێوبردنی داعش، هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، وەڵامدانەوەی بەپەلە بۆ تەنگژەی مرۆیی و هاوکاریکردنی ئاوارەکانی عێراق".




