٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەفەندی: جوڵەی داعش لەترسی ئازادکردنی مووسڵە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری باشیک دەڵێ، داعش لەترسی ئازادکردنی مووسڵ کەوتووەتە جوڵە؛ ئەمڕۆ دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی پێشمەرگە، بەڵام کە لێیان هاتینە دەست لە جوڵە کەوتن و، بێدەنگمان کردن.

بەرپرسی میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ داعش ھیچ ھێرشێکی نەکردووەتە سەر ھێزی پێشمەرگە و تەنھا ھەندێک تۆپبارانیان کرد، کە لێیان هاتینە دەست و وەڵامان دانەوە یەکڕاست لە جوڵە کەوتن و بێدەنگمان کردنەوە.

(حەمید ئەفەندی) گوتیشی، داعش جموجۆڵ دەکات چونکە دەزانێ رزگارکردنی مووسڵ نزیک بووە، بۆیە لە مووسڵیش ھێزیان کۆکردووەتەوە و بەرپرسی نوێیان ھێناوە، بەڵام ھیچ کاریگەریەکی نابێت و، لەماوەیەکی نزیکدا مووسڵ ئازاد دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار