ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جه‌ژنانه‌ی دا به 200 خێزانی كه‌مداهاتی گه‌رمیان

گه‌رمیان-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، پارسێلی وشكه‌خۆراكی 30 كیلۆگرامی به‌سه‌ر 200 خێزانی هه‌ژار و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كه‌مداهاتی ناو شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ 11/9/2016 له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی هه‌ژار و كه‌مداهات له هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی خێزانی هه‌ژار و كه‌مداهاته‌كانی ده‌ستپێكردووه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا له شاری سلێمانی 200 پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 200 خێزانی هه‌ژار و كه‌مداهات و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تی ناو شاری كه‌لار و ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌دا دابه‌ش ده‌كات، كه هه‌ر خێزانێك 30 كیلۆ كه له كارتۆنێك خۆراك پێكهاتبوو دابه‌ش ده‌كرێت، كه له‌مانه(برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، رشته، شیر، نۆك، سریلاك) پێكهاتووه.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌درێژاییی ئه‌و مانگه به‌پێی پرۆژه‌یه‌ك هاوكاریی خێزانه هه‌ژار و كه‌مداهات و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ جه‌ژنی قوربانیش سه‌ره‌ڕای قوربانیكردن و كوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ، هاوكات پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر خانه‌واده هه‌ژار و كه‌مداهات و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات.




