مەسروور بارزانی: هیوادارم هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین

هەولێر-KDP.info- راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە رایگەیاند، وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆراگریان له‌م بارودۆخه ناخۆشه‌دا، هیوادارم هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین.
دەقی پەیامی مەسروور بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
له خوای گه‌وره داواكارم پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بپارێزێت و له ئه‌رك و به‌رگریكردنیاندا سه‌ریان بخات. هه‌روه‌ها وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆراگریان له‌م بارودۆخه ناخۆشه‌دا، هیوادارم هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین.
جارێكی دیكه جه‌ژنی قوربان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی پاراستنی كوردستان داده‌نوێنم و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
١١/٩/٢٠١٦




