٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەتوانن تا 15ـی ئەم مانگە پەڵپ بگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێ، دووای ئەوەی 8ـی ئەم مانگە ئەنجامی كۆتایی خولی دووەمی  پۆلی  9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕاگەیێندرا؛ هەر قوتابییەک لە نمرەکەی ناڕەزاییە دەتوانێ پەڵپ بگرێ و تا 15ـی ئەم مانگە پەڵپەكەی لێ وەردەگیرێت.

شۆڕش غەفووری وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی 8ـی ئەم مانگە ئەنجامی كۆتایی خولی دووەمی  پۆلی  9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2015ـ2016 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیێندرا."

هەر قوتابییەک لە دەرەنجامی نمرەكەی ڕازی نییە، دەتوانێ لە سنوری پەروەردەی شارۆچەکەدا فۆرمی سكاڵا پڕ بكاتەوە. ماوەی پەڵپگرتن دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان بۆ ماوەی

حەفتەیەكە، واتە تا 15ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبیت."

"ئەمساڵ رێژەی پەڵپ زۆر كەمتر بوو لە ساڵان؛ ساڵانی رابردوو ئێمە بە هەزاران فۆرمی پەڵپمان ئاراستە دەكرا، بەڵام ئەمساڵ رێژەكە زۆر كەمی كردووە و، سەدا٥ـی جارانە. ئەمەش بۆ لێهاتووی و بەرەوپێشچوونی كارەكانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێتەوە."

ئەمساڵ 263هەزارو954 قوتابیی پۆلی (نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی و پیشەییەكان)، بەشداری تاقیكردنەوەكان بوون و لە 8ـی ئەم مانگەدا ئەنجامی خولی دووەمی ڕاگەیێندرا.

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار