'ئەو پێشمەرگانەی كەركووك دەپارێزن مووچەیان لە داهاتی نەوتی شارەکەوە دەدرێت"
__2016_09_10_h15m23s59__HK.jpg)
(لوقمان عەبدولەتیف) كادیری پێشكەوتووی پارتی لە شاری كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی فرۆشتنی نەوتی شارەكەوە ڕێكەتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵە و، هیچ پەیوەندی بە پارتییەوە نیە وەك حزب، ڕێكەوتنەكە سوودی زۆری بۆ جەماوەری پارێزگای كەركووك هەیە، چونكە بە گوێرەی ڕێكکەوتنەكە، پارەی فرۆشتنی نەوتی كەركووك، مووچەی فەرمانبەر و پێشمەرگەكانی كەركووكی پێ دابین دەکرێ؛ هەر لایەنێكی حزبی لە كەركووك باس لە فرۆشتنی نەوتەكەی بكات پرسیاری ئەوەی لێ دەكەین پێشتر ڕۆژانە سەدهەزار بەرمیل نەوتی كەركووك فرۆشراوە خەڵكی كەركووك چ سوودێكی بینیوە لە داهاتەكەی؟"
عەبدولەتیف گوتیشی: "ئێمە وەك خەڵكی كەركووك بەردەوام سوودمان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بینیوە و دەمانەوێ ئیدارەدانی نەوتی كەركووك لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بكرێت، وەك جەماوەری كەركووك لەگەڵ بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا نین بۆ ئەوەی نەوتەڵانەكانی كەركووك بگەڕێتەوە ژێر ڕكێفی عێراق و خەڵكی كەركووكی لێ بێبەش بكرێت."
قائید میرۆ




