٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"یەکێتی بە تانکەر نەوت دەفرۆشێتە ئێران و، داهاتەکەیشی بۆ باخەڵی خۆیەتی"

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ لێدوانەكانی یەكێتی لەبارەی فرۆشتنی نەوتەوە زۆر ئاسایی وەردەگرین و ئەوە لە ئەنجامی ناكۆكییە نێوخۆییەکەی یەكێتیە؛ یەكێتی جگە لەوەی شەریكی پارتییە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە تانكەریش نەوت بۆ خۆی دەفرۆشێ.

(فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "یەكێتی بە خۆیان ناکۆکن؛ ئێمەی پارتی دیموكراتی كوردستان گازندەمان لە یەكێتی نییە، چونكە لە ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی جیابوونەوەی باڵی ناوەندی بڕیار، زۆر لەو قسانەی ئێمە وەك پارتی دەمانویست بیكەین و لەبەر ڕەوشی هەرێمی كوردستان نەماندەكرد باڵی ناوەندی بڕیار كردی، لەوانە بە نامەی هێرۆخان پێنج مانگە نەوتی كەركووك ڕاگیراوە، بڕیار دراوە گشت داهاتی ناوخۆی هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە بە خالی باشماخەوە گل دەنەوە و نەینێرنەوە بۆ هەولێر و تۆمەتی نادیاری پارەكە دەخەنە ئەستوی پارتیمان! هەموو ڕاستیەك بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بووە و ڕوون بووەتەوە."

بەشارەتی گوتیشی: "یەكێتی شەریكە لە  فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و لە دەرەوەی گرێبەستەكانیش تانكەری فرۆشتنی نەوت لەلایەن یەكێتی سەری ناوە بە لووتی یەكەوە لە باشماخەوە ئاودیوی ئێرانی دەكەن، داهاتەكەشی بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڕۆات نەك بۆ حكوومەت، لەبەر ئەوەش یەكێتی دووجار شەریكەنەوتە و پارتی جارێك، چونكە پارتی تەنیا لە ڕێگەی حكوومەتەوە نەوت دەفرۆشێ و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین دەكات، بەڵام یەكێتی جگە لەوەی لە حكوومەتدایە و ئاگای  لە فرۆشتنی نەوتە، لە كەركووكیشەوە بە تانكەر نەوت دەفرۆشێ و داهاتەكەشی بۆ باخەڵی یەكێتییە."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار