٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی سیدەكان بۆردوومان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

سیدەكان-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان دەڵێت، لە دوێنێ شەوەوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بەردەوامی ناوچەی سیدەكان بۆردوومان دەكەن و تاوەكو ئێستایش بەردەوامە.

(كاروان كەریم خان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە سەعات هەشتی شەوی ڕابردووەوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكە وبارەگاكانی پەكەكە لە دەڤەری برادۆست لە سنووری ناحیەی سیدەكان و چیای خواكوڕك و دۆڵی خواكوڕك و گوندی ئالێ بۆردوومان دەكەن، كە ئەو ناوچانە چۆڵن و هیچ كەسیان لێ نیشتەجێ نییە، چونكە ئەو ناوچەیە بە هۆی پەكەكەوە ئاوەدان نەكراوە و پەكەكە خۆی رێگە نادات هیچ كەسێك بگەڕێتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆی".

(كەریم خان) گوتیشی، تاوەكو ئێستایش ئەو بۆردوومانە بەردەوامە و نەوەستاوە، بەڵام زیانی گیانی نییە و تەنیا زیان بە ناوچەكە گەییشتووە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار