پشتیوانیى فه‌ڕه‌نسا به واتای پشتیوانیى ئه‌ورووپا بۆ كورد

فه‌ڕه‌نسا-KDP.info- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ڕه‌نسا ڕایده‌گه‌یێنێت، وڵاتى فه‌ڕه‌نسا بۆ كوردستان گرینگیى زۆری هه‌یه، كه بێت‌و فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی هه‌رێمى كوردستان بێت، كه‌واته 26 وڵاتى تر‌ى ئه‌ورووپایى له‌گه‌ڵیدایه.
چوارشەممە 7-9-2016، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به داوەتی فەرمیی (فرانسوا ئۆلاند) سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بە سەردانێک گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى گرینگى ئه‌نجام دان. له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى و شاره‌وانى پاریس و، سه‌رۆكۆمارى فه‌ڕه‌نسادا كۆ بووه‌وه و ئه‌مڕۆ هه‌ینییش (سه‌رۆك بارزانى) دواى سه‌ردانێكى سێ رۆژه گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا (د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وڵاتى فه‌ڕه‌نسا له سه‌ردانى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ ئه‌و وڵاته پشتگیریى خۆى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووباره كرده‌وه. ئه‌وان له كۆبووه‌كاندا جه‌ختیان كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، له‌وانه سه‌ربازى و كه‌لتوورى و رۆشنبیرى و ئابوورى، هه‌روه‌ها باس له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان كراوه. (سه‌رۆك بارزانى) له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ (فرانسۆ ئولاند) سه‌ركۆمارى فه‌ڕه‌نسادا باسى دۆخى هه‌رێمى كوردستان به گشتى و شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش و ئازادكردنى مووسڵ، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسیى عیراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه؛ كه تێیدا فه‌ره‌نسا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریى خۆى بۆ كوردستان دووباره كرده‌وه و ڕاگه‌یێندرا كه به‌رده‌وام ده‌بن له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان.''
(د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) كه له كۆی كۆبووه‌كاندا یاوه‌ریی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه گوتیشى، "له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ڕه‌نسایشدا باسى بابه‌ته‌كانى وه‌كو ئازادكردنى شارى مووسڵ كرا كه فه‌ڕه‌نسا ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌بینێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕى دژى داعش و چه‌ندین كاریان ئه‌نجام داوه، ئه‌وان هاوكاریی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌یكه‌ن تا مووسڵ ئازاد بكرێت؛ هه‌روه‌ها(سه‌رۆك بارزانى) له‌گه‌ڵ شاره‌وانى پاریس‌دا كۆ بووه‌وه و، دروستكردنى په‌یوه‌ندى له نێوان هه‌ولێر و پاریس خرایه به‌ر باسه‌وه و ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوبه‌شیش گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.''
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا بۆ گشتپرسی و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا گوتى: "وڵاتى فه‌ڕه‌نسا یه‌كه‌مین وڵات بوو هاوكاریى كوردستانى كرد و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسایش سه‌ردانى كوردستانیان كرد؛ ئه‌گه‌رچی سه‌ربه‌خۆیی پرسێكی نێوخۆییه به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا رێز له ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان ده‌گرن له هه‌موو روویه‌كه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت خۆمان یه‌ك بین چونكه بابه‌تی بڕیاردان له مافی چاره‌نووس په‌یوه‌ست نییه به فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى تره‌وه، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ى خۆمان چاره بكه‌ین.''
(دۆڵه‌مه‌ڕی) جه‌ختی كرده‌وه كه، فه‌ره‌نسا دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لى كورد ناوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره كه له پرسێكی وه‌ها گرینگدا، له‌بری دژایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتی هه‌میشه‌ییت بێ له هه‌موو روویه‌كه‌وه. خۆی هاتنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكى وڵات، وڵاتێكی زلهێز كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئنجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، خۆى له‌خۆیدا ددانپێدانانێكه به‌و واقیعه‌ى كوردستان، ئه‌گه‌رنا به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆڵ بێ، سه‌رۆكى وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى هه‌رێمێك ناكات كه له ڕووه یاساییكه‌یه‌وه هێشتا به‌شێكه له عیراق.''
ده‌شڵێت: "ئه‌ورووپا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌یان ده‌برد، ئێستاكه‌یش كه به‌ریتانیا ده‌رچووه له‌و یه‌كیه‌تییه، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا گرینگیى زۆری هه‌یه؛ به‌و واتایه‌یه كه ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌ڕه‌نسا پاڵپشت بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان، كه‌واته 26 وڵاتى تر‌ى ئه‌ورووپایى له‌گه‌ڵیدان و، هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیایش ئێستا هاوكاریى پیشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، كه‌واته ده‌توانین بڵێین به گشتى هه‌موو وڵاتانى ئه‌ورووپا پشتیوانى هه‌رێمى كوردستانن."
نه‌شوان به‌رزنجى




