نادیه موراد پاڵێوراوی خه‌ڵاتی 'ڤاسلاڤ هاڤڵ'ـه

ئاژانسەکان-KDP.info- نادیه موراد کچه کوردی ئێزدی که ماوه‌یه‌ک وه‌ک کۆیله له‌ژێر ده‌ستی داعش مایه‌وه و ڕزگاری بوو، پاڵیوراوی خه‌ڵاتی ڤاسلاڤ هاڤڵه که ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
هاگ مۆنیتۆر ڕایگه‌یاند "نادیه موراد و گۆردان ئیگریک ڕۆژنامه‌نووسی سرب، هه‌روه‌ها ئینستیتوتی فه‌ره‌نسی بۆ مافی مرۆڤ دوا لیستی پاڵیوراوانن و یه‌کێک له‌وانه خه‌ڵاته‌که ده‌باته‌وه."
خه‌ڵاته‌که له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی و کتێبخانه‌ی ڤاسلاڤ هاڤڵ و ده‌زگای ٧٧ ته‌رخان کراوه.
خه‌ڵاتی ڤاسلاڤ هاڤڵ له ڕۆژی ٦ی تشرینی یه‌که‌م له بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌به‌خشرێت که بڕی ٦٠هه‌زار لیرەی ئسترلینگ و مەدالیا و بڕوانامه‌یه.
ئه‌و خه‌ڵاته به ناوی هزرمه‌ند و پشتیوانی مافی مرۆڤ و سه‌رۆکی ئەوسای چیکه‌وه ناونراوه و له دوای کۆچی دواییه‌وه له ٢٠١١ ئه‌وه چواره‌مین جاره ئه‌و خه‌ڵاته ده‌به‌خشرێت.




