٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی ئامادەی نمایشی فیلمی پێشمەرگە بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئامادەی نمایشی فیلمی پێشمەرگە بوو کە لە شاری هەولێر نمایشکرا و، فیلمەکە  لە دەرهێنانی فەیلەسوفی فەڕەنسی بێرنارد هێنری لیڤی بوو.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨-٩-٢٠١٦ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كونسوڵ و دیپلۆماتكار و پسپۆڕانی سەربازیی بیانی و فەرماندەكانی پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە و بەرپرسانی دیكەی سەربازیی هێزی پێشمەرگە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر فیلمی پێشمەرگە كە لە دەرهێنانی فەیلەسوفی فەڕەنسی بێرنارد هێنری لیڤی یە، نمایشكرا.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمی نمایشكردنی فیلمەكەدا بێرنارد پوختەیەكی دەربارەی فیلمەكە و چۆنییەتی ئامادەكردنی كرد، لەمبارەیەشەوە ئاماژەی بەوە دا كە فیلمی پێشمەرگە لە ژمارەیەك سینەمای وڵاتانی ئەورووپا و جیهان نمایشكراوە و لە فیستیڤاڵی كانی سینەماییشدا نمایشكرا، هەروەك نەبەردی و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی بەرز نرخاند لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش.

دواتر فیلمی پێشمەرگە كە فیلمێكی دیكۆمینتاری یە لەسەر شەڕی هێزی پێشمەرگە لە دژی داعش، نمایشكرا و كە تێیدا نەبەردی و چاونەترسی و میهرەبانی و سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش خراوەتە ڕوو، بۆ ئامادەكردنی فیلمەكەش بەڕێز بێرنارد و تیمێكی یاوەری ماوەیەك بە درێژایی زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە بوون هەر لە باشووری كەركووكەوە تا دەگاتە شەنگال.
 

هەواڵی پەیوەندیدار