عهدنان کەرکووکی: ڕێککەوتنەی ھەولێر و بەغدا، به واتای بهرگرتن له دزی.. بهرژهوهندیی كهركووكییهكانی تێدایه

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان دەڵێت، رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی نەوتی کەرکووکهوه، لە بەرژهوەندیی خەڵکی کەرکووک و ھەرێمی کوردستانە و رێگریکردنە لە دزینی نەوت لەلایەن چەند کەسێکەوە.
(عەدنان کەرکووکی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جهختی كردهوه "رێککەوتنەی نێوان ھەولێر و بەغدادا لەبارەی نەوتی کەرکووکهوه لە بەرژهوەندیی خەڵکی کەرکووکدایە، چونکە رێژەی ھەناردەکردنی دیارە و لەژێر کۆنترۆڵە لەلایەن کۆمپانیای باکوور و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و، ھەمووی ڕوون و ئاشکرایە و تەنانەت شایستە داراییەکانی کەرکووکیش لە چوارچێوەی پترۆدۆلاردا دیار دهبێ.''
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان گوتیشی، ''بەپێی ئەو رێککەوتنە، پێویستە حکوومەتی عێراق پارەی پترۆدۆلاری کەرکووک بدات و ھەرێمی کوردستانیش ئەو ھەشتھەزار فەرمانبەرەی لە کەرکووک لەسەر ھەرێم دامەزراون، مووچەکەیان بدات و خەرجیی ئهو هێزانهی پێشمەرگە کە پارێزگاری لە کەرکووك دەکەن دابین دهكات، جگە لەوەش پارەی پترۆدۆلاریش دەدات کە مانگانە نزیکەی 10ملیۆن دۆلارە، کە حکوومەتی ھەرێم تا ئێستا پێنج مانگی رەوانە کردووە و ئەوەی دیکەش لەمەودوا دیار دەبێت چەند دەبێت، بۆیە ئەمە خزمەتی خەڵکی کەرکووک دەکات.''
(كهركووكی) هاوكات دهڵێ، ''ئێستا ڕوون بووەتهوه کێ خەمی کەرکووکیەتی. بۆ نموونە شارەوانی کەرکووک مانگانە سێھەزار دیناری زیاد کردووە بۆ ئەوەی زبڵ و خاشاک کۆ بکرێتەوە ئەمەش ئەوە دەگەیێنێ کە پارە لە بەردەستدا نییە، بەڵام رۆژانە 100ھەزار بەرمیل نەوت بە تانکەر دەڕۆیشت بۆ دەرەوە، پارەکەیشی دیار نییە بۆ کوێ رۆیشتووە. ئاخر پارهی ئهو نهوت به تانكهر بردنه، بۆ خەڵک نەبووە، بهڵكو بۆ چەند کەسێک بووە. جگە لەوەش خەرجیی ھەر بەرمیلێک بە تانکەر 18دۆلارە، بەڵام بە بۆریی 7دۆلارە، بۆیە ئەمە ھەمووی زیانە بە خەڵکی کەرکووک دهكهوێ.''
(عهدنان كهركووكی) ئاماژهیشی دا بهوهی كه، ئەو رێککەوتنە ھەوڵێکە بۆ رێگریکردن لە دزینی نەوتی کەرکووک، ئاشكرایشی كرد، ''دوێنێ چوارشهممه بە لەلای کۆمپانیای نەوتی باکووردا رەت بووم، بۆم دهركهوت كه هێشتا نەوت بە تانکەر ھەر دەڕوات، بۆیە پێویستە رێگری لەمەش بکرێت.''
(کەرکووکی) راشیگەیاند، كاتێك سهركردهیهكی هزبێكی سیاسیی ههرێم باس لەوه دەکات گوایه پارێزگاری لە کێڵگەکانی ھاڤانە و بای حەسەن دەکەن، دوورە لە راستییەوە.
بڵند ئیبراھیم




