ئەمڕۆ ئەنجامی خولی دووەمی پۆلە کۆتاکان ڕادەگەیەنرێت

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ (٨-٩-٢٠١٦) ئەنجامی کۆتایی خولی دووەمی (٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی) ڕادەگەیەنرێ.
(شۆڕش غفوری) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی(۲٠۱٦/۹/۸)ی زایینی، ئەنجامی کۆتایی خوولی دووەمی پۆلە کۆتاکان (۹ی بنەڕەتی و ۱۲ی ئامادەیی) لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکانی وەزارەتەوە ڕادەگەیێنرێت."
فایزە کۆیی




