تا شەممەی دابێ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێ

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند بەم شێوەیە:
١-ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ٨/٩/٢٠١٦ مووچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەكرێت.
٢-ڕۆژى شەممە ١٠/٩/٢٠١٦ مووچەى وەزارەتى تەندروستى و وەزارەتى دارایی و ئابوورى دابەش دەكرێت، ئەم ڕۆژە گەنجینەو بانكەكان لە دەوامى ئاسایى خۆیان دەبن. هەروەها بەرنامە ڕێژى كراوە لە دواى جەژنى قوربانى پیرۆز، مووچەى دام و دەزگاكانى حكوومەت دابەش بكرێت.




