٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرەنسا وەك سەرۆكی دەوڵەت پێشوازی لە بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا-KDP.info-  د. عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە فەرەنسا بە وەكالەت، ڕایگەیاند کە سەرۆک بارزانی بە فەرمی لە لایەن فەرەنسا پێشوازی لێ دەكرێت و چەند دیدارێكی گرینگیشی دەبێت.

دۆڵەمەڕی بۆ کوردستان٢٤ ئاماژەی داوە کە سەرۆک بارزانی چەند تەوەرێكی گرینگ لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆكی فەرەنسا تاوتوو دەکات، یەك لە تەوەرەكانیش ڕەنگە پرسی ڕیفراندۆم بێت و بە وتەی ئەو، لە ھەموو كۆبوونەوەیەکدا بەرپرسانی فەرەنسا ڕایانگەیاندووە كە ڕێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان دەگرن ئەگەر بڕیایان بدەن لە عێراق جیا ببنەوە.

هەرەوەک گوتیشی کە فەرەنسا وەک سەرۆکی دەوڵەت پێشوازی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار