٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زۆرینەی پەرلەمانتاران پێیان وایە نەدەبوو وەڵامەكانی (زێباری) بخرابووایە دەنگدانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێن، واژۆی پێویست كۆ كراوەتەوە و دوای جەژن دووبارە دەنگ لەسەر وەڵامەكانی (هۆشیار زێباری) دەدرێتەوە، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیان وایە كە نەدەبوو ئەو ڕۆژە وەڵامەكانی (هۆشیار زێباری) بخریایەتە دەنگدانەوە.

 

(شاخاوان عەبدوڵا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئاخری واژۆی سەد پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمان پێ کۆ کرایەوە تا دیسان دەنگ لەسەر وەڵامەكانی (هۆشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراق بدرێتەوە؛ سیاهەی واژۆكانیشمان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە تا بیخەنە نێو كارنامەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە." 

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕوونیشی كردەوە: "بەهۆی ئەوەی كە بەشێكی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوونە بۆ حەج یان بۆ دەرەوەی وڵات و، نیسابی یاسایی تەواو نابێت، بابەتەكە دەكەوێتەوە دوای جەژن و ئەوكاتە دانیشتنەكە دەكرێت."

 

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیان وایە كە نەدەبوو ئەو ڕۆژە وەڵامەکەی (هۆشیار زێباری) بخرابایەتە دەنگدانەوە، چونكە دۆخەكە زۆر هەستیار بوو. لەكاتی دووبارە دەنگدانەوە بە وڵامەكانی (هۆشیار زێباری) ئێمە هەەوڵ دەدەین دەنگدانەكە بەشێوەیەكی ئاشكرا بێت، تا بزانین كێ دەنگ بە بەڵی دەدات و كێ بە نەخێر؛ با یار و نەیار بناسینەوە."

 

(جاف) جەختیشی كردەوە: "زۆرینەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق پێیان وابوو ئەمەی كە كرا بەئامانجگرتنی (هۆشیار زێباری) بوو كە وەزیرێكی كوردە، كەوایە كورد بە ئامانج گیراوە و هەوڵەكان دژ بە گەلی كوردە. لە هەوڵیشداین بۆ ئەوەی بۆ هەموو ئەندامانی ڕوون بكەینەوە كە ئەمە بە ئامانجگرتنە و دورە لە هەموو بابەتێكی لێكۆڵینەوە."

 

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار