٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاهیر عەبدوڵا: پڕۆژەی گوندی کۆری بەناوی وەبەرهێنەرەکە کراوە..نزیکەی هەزار خانوو لەتەواوبوون دان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری پارێزگاری هەولێر (تاهیر عەبدوڵا) رایدەگەیەنێت کە نزیکەی هەزار خانووی گوندی کۆری لە تەواوبووندان و، پڕۆژەکەش بەناوی ئەو وەبەرهێنەرە کراوە کە خانووەکان دروستدەکات بۆ ئەوەی قیست بکات و خانووەکانی پێتەواو بکات، ئەگەرنا ناچارە قیستی دیکە لە هاووڵاتیان وەربگرێ بۆ تەواوکردنی خانووەکان.

جێگری پارێزگاری ھەولێر (تاهیر عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەشێک لەو پێنجھەزار خانووەی پڕۆژەی گوندی کۆریی  لە تەواوبووندانە کە ژمارەیان نزیکە لە هەزار خانوو؛ بەڵام  ھەر بریتیی نییە لە تەواوبوون، بەڵکو پێویستی بە خزمەتگوزاری وەک جادە و ئاو و کارەبا و قوتابخانە و پێداویستی دیکە هەیە، تا خەڵک بتوانێ لێی بژیێت."

جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: "پڕۆژەکە بە ناوی ئەو وەبەرھێنەرە کرایە کە خانووەکان دروست دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت قەرز بکات و ئەو خانووانەی پێ تەواو بکات، ئەگینا ناچارە قیستی دیکە لە ھاووڵاتیان وەربگرێت و خانووەکانی پێ تەواو بکات."

(تاهیر عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، کە پێیان باشە قیستی دیکە لە ھاووڵاتیان وەرنەگیرێت، بە قەرزکردن بێ یاخود لەھەر ڕێگایەکی دیکەوە هەوڵبدرێ خانووەکانی پێ تەواو بکرێ، چونکە پێمان خۆش نییە کە بارگرانی بکەوێتە سەر هاووڵاتیانەوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار