٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم مانگەدا ٢٠ سەعات کارەبا دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان گوتی، لەم مانگە پێدای کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان زیاد دەکات و ڕەنگە ٢٠سەعات کارەبا بە ھاووڵاتیان بدرێ.

بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان (ئومێد ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەھۆی ئەوەی پلەکانی گەرما کەم دەبێتەوە و کەش و ھەوا گونجاو دەبێت لەم مانگەدا بڕیاریان داوە کە رۆژانە ١٨سەعات کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان بدەن.

(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، لەبەر ئەوەی خواست لەسەر کارەبا لەو ماوەیەدا کەم دەبێتەوە، بۆیە پێشبینی دەکەین تاوەکو کۆتاییی ئەم مانگە پێدانی کارەبا زیاد بکرێت و بگاتە رۆژانە ٢٠سەعات کارەبا.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار