٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی كوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بەرگری و سبەینێیش لەگەڵ سەرکۆماردا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەم ئێوارەیەی چوارشەممەیە، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (ژان ئێف لۆدریان) وەزیری بەرگریی فەرەنسادا کۆ دەبێتەوە وم سبەینێ پێنجشەممەیش لەگەڵ سەرکۆمار(فڕانسوا هۆڵاند)دا کۆ دەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی 9ـی 2016، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی (فڕانسوا هۆڵاند) سەركۆماری فەڕەنسا سەردانی پاریس دەكات.
وا بڕیار لەو سەردانەدا كە چەند ڕۆژ دەخایەنێت، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ سەرۆك و گەورەبەرپرسانی فەڕەنسادا كۆ ببێتەوە.


لەو سەردانەدا کە (د. فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی یاوەری (سەرۆك بارزانی) دەبێت، ئەم ئێوارەیە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتووکردنی چەندین پرس و لەوانە شەڕی دژی داعش لەگەڵ (ژان ئێف لۆدریان) وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە پاریس کۆ ببێتەوە.وایش بڕیارە سبەی پێنجشەممە، لەگەڵ (فرانسوا هۆلاند) سەرکۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ کۆ ببێتەوە.

فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتە ئەورووپاییانەی دوای دروستبوونی رێکخراوی داعش زۆرترین زیانی لەلایەن ئەو رێکخراوە پێگەیشتووە بەراورد بە وڵاتە ئەورووپاییەکانی دیکە. فەرەنسا بە زۆر شێواز هاوکاری پێشکەشی هەرێمی کوردستان کردووە لە شەڕی دژی داعش و خودی (فرانسوا هۆلاند) سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشیان هەیە و چەند جارێک یەکدیان بینیوە، سەرۆکی فەرەنسا یەکەم سەرۆکیش بوو کە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە. 

هەواڵی پەیوەندیدار