پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم پێدەچێت دوای جەژن بدرێت

هه‌ولێر-KDP.info- (بەشار مشیر ئاغا) دەڵێ، وەزارەتی بازرگانیی عێراق چەکی پارەی گەنمی داوە بە سایلۆکان و پێشبینی دەکرێ، دوای جەژن پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان و بدرێتە جووتیاران.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارنى ته‌واوی عێراقى دا به سایلۆكان و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌ى نەخت، بانكه‌كان پاره‌كه دابه‌ش ده‌كەن.
(به‌شار مشیر ئاغا گۆران)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى بازرگانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ چه‌كى پاره‌ى جووتیارانى گشت عێراق به هیی هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه به‌سه‌ر نوێنه‌رى سایلۆكانى عێراق بۆ ساڵى 2014-2015، دابه‌ش كرد."
(گۆران) ئاماژەیشی دا: "سه‌دا50ـى پاره‌كه به نەخت ده‌درێت و، ئەو باقییەکەی ده‌كرێت به سه‌نه‌دى خه‌زێنه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاش جەژنى قوربان، نەختەکە بگاته بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاره‌ى جووتیاران دابه‌ش بكرێ."
(به‌شار گۆران) ده‌شڵێت: "داوكارین وه‌زاره‌تى بازرگانیی عێراق زووتر سه‌دا50کەی تریش دابین بكات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌رزى چاندن وا ده‌ست پێ ده‌كات و جووتیارانیش پێویستیان به پاره‌یه."
نەشوان بەرزنجی




