پشووی جەژنی قوربان ڕاگەیەندرا

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
"بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان و گهلی کوردستان دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەركەوتن و گەیشتنی گەلەكەمان بە مافی ڕەوای خۆی. بەم بۆنەیەشەوە ڕایدەگەیەنین، پشووی جەژن لە ڕۆژی یەكشەممە 2016/9/11 ـەوە دەست پێدەكات و تا ڕۆژی پێنجشهممه 2016/9/16 بەردەوام دەبێت و ڕۆژی یەكشەممە 2016/9/18 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە. جەژنی هەموو لایەك پیرۆز بێت... سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان"




