فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردوومان كرد

سیده‌كان-KDP.info- شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك گوندی ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ربه قه‌زای سۆران له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوه بۆردوومانكران، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێ كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و پێشتر ئه‌و گوندانه چۆڵكرابوون .
(كاروان كه‌ریم خان) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند: "شه‌وی ڕابردوو جارێكی دیكه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به تۆمه‌تی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و سنورانه ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بۆردوومانكرد، له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌ك گوندی سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌ر بوردۆمانه‌كه كه‌وتن كه بۆماوه‌ی یه‌ك سه‌عات به‌رده‌وامی هه‌بوو.
(كه‌ریم خان) گوتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی گونده‌كان پێشتر چۆڵكراون هیچ زیانی گیانی نه‌بووه بۆ گوندنشینان، به‌ڵام زیانی ماددی بۆ كوێستان و به‌روبوومی ناوچه‌كه هه‌بووه.
قائید میرۆ




