كارهبا بۆ شنگال ڕادەکێشرێ

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال ڕایگەیاند، پڕۆژەی كارەبای شنگال كاری لۆجستییەکەی تەواو بووە كە لەلایەن یۆنامییەوە بڕی 3 میلۆن دۆلار بۆ تەرخان كراوە تا لە ماوەی چوار مانگدا تەواو بكرێت.
(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆژەی ڕاكێشانی كارەبا لە بەنداوی مووسڵەوە بە درێژایی 45 كم بۆ شنگال كاری لۆجستی تەواو بووە و كەلوپەلەكان ئامادە كراون و لەگەڵ یۆنامی ماوەی 6 مانگە كاری بۆ دەكەین؛ لەلایەن (لیزا گراند) نوێنەری یۆنامییەوە ئاگادار كراینەوە بەوەی كە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاریان تەرخان كردووە بۆ پرۆژەی ڕاكێشانی كارەبا بۆ شنگال. هەر كۆمپانیایەكیش بیەوێت كاری تێدا بكات، لە رێگای یۆنامییەوە دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات."
(خەلیل) گوتیشی: "نوێنەری یۆنامی بەڵێنی بە ئێمە دا ئەو پڕۆژەیە ماوەكەی زیاتر لە چوار مانگ درێژتر نەبێت و لەو ماوەیەدا گەیاندنی كارەبا لە بەنداوی مووسڵەوە بۆ شنگال تەواو بكرێت و بكەوێتە كار، ئەمەیش خزمەتێكی باش دەبێت بۆ شنگال".
نەشوان بەرزنجی




