ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ته‌واو بكرێت

هه‌ولێر-KDP.info- دوای راگرتنی بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی رێگای ستراتیژیی هه‌ولێر-دهۆكی ده‌كرد و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به ته‌واوكردنی بكرێت.
(جه‌میله محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "دوای راگرتنی پڕۆژه‌ی رێگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر - دهۆك، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به‌دواداچوونی بۆ كرا و به‌هۆی خراپیی رێگاكه‌وه چه‌ندین رووداوی هاتوچۆ روویان داوه و خه‌لێكێكی زۆر بوونه‌ته قوربانی، جا له‌به‌ر ئه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پاره‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی رێگاكه كه به رێگای چه‌مه ناسراوه، خه‌رج كراوه و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ست به ته‌واوكردنی رێگاكه ده‌كرێت.''
(جه‌میله محه‌ممه‌د) گوتیشی "رێگای هه‌ولێر-دهۆك رێگایه‌كی ستراتیژیی نێوده‌وڵه‌تییه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك نزیك ده‌كاته‌وه، رێگایه‌كی نزیكه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له كاتێكی نزیكدا له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا بگه‌نه سنووری ئیبراهیم خه‌لیل و توركیا.''
رێگای چه‌مه، چل ده‌ققه رێگای نێوان هه‌ولێر و دهۆك نزیك ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و ستانداردی نێوڵه‌تی دروست ده‌كرێت.
قائید میرۆ




