پێویستە ڕوونکردنەوە لەبارەی ھاتنی فەتلاوی بۆ سلێمانی و ھەڵهبجە بدرێت
سلێمانی-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سەیرە ڕێگە بە (فەتلاوی) دراوە بچێتە سلێمانی و ھەڵبجە، چونکە ئەوە بە ئاشکرا دژایەتیی کورد دەکات، بۆیە ئەوانەی پێشوازییان لێی کردووە پێویستە ڕوونکردنەوە بدەن.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان (ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێم سەیرە کەسێکی وەکو ئەو (حەنان فەتلاوی)ـیە سەردانی سلێمانی دەکات! نازانم بە چ سیفەتێک و بۆ چ مەبەستێک ئەو سەردانەی کردووە! چونکە ئەو ژنە ھەمیشە دژایەتیی کوردی کردووە و، سلێمانییش بەشێکە لە ھەرێمی کوردستان؛ ئەو زۆر بە ئاشکرا و بە ڤیدیۆ گوتوویەتی کورد دژمنمە!"
(ئەشواق جاف) گوتیشی، ''ئەو ژنە دەڵێ گوایە حزبێکی سەربەخۆیە، بەڵام ڕاست ناکا و دەسپەروەردەی (مالیکی)یە و ئێستایش دارودەستەی ئەو کابرا دژەکوردەیە؛ جا با ئەوانەی پێشوازییان لێی کردووە ڕوونکردنەوە بدەن."
دەیشڵێ: "جا بۆ بەڵای خوا سەردانی ھەڵەبجەشی کردووە! ئەی لەوێ بۆ کەس ڕێی پێ نەگرتووە و، کەس دەنگی نەکردووە، ئەوەشیان سەیرە!"
بڵند ئیبراھیم




